zagros news agency

یانەی ئینتەر میلان بەیاننامەیەکی دەربارەی ئینزاگی بڵاو کردەوە

لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵی دوورخستنەوەی “فلیپۆ ئینزاگی” ڕاهێنەری یانەکەی ڕاگەیاند و ئیتر لێرە بەدوا ئینزاگی و ئینتەر هیچ پەیوەندیەکی پیشەییان بەیەکەوە نابێت.

 

لە بەیاننامەکەدا یانەی ئینتەر سوپاسی ئینزاگی کرد بۆ ئەو ماوەیەی لەگەڵیان بووە و زۆر سوپاسی ئەو دڵسۆزی و خۆشەویستیەی کرد،کە ڕاهێنەرەکە بۆ ئەو تیپەی هەبووە.

 

ئینزاگی لە لە 2021وە ڕاهێنەرایەتی ئینتەری وەرگرت و لەو ماوەیەدا توانی جارێک خولی ئیتاڵی دوو جار جامی ئیتاڵیا و سێ جامی سوپەری ئیتاڵی بەدەست بێنێت،بەڵام بەهۆی کارەساتە گەورەکەی یاری کۆتایی بەرامبەر پاریس سانجێرمان یانەکە بڕیاری دوورخستنەوەی ڕاهێنەرەکەیدا.

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

خولی فەرەنسا.. پاریس بە سەرکردایەتی دێمبلی بە ڕیمۆنتادا بردیەوە

یاسین

سەڵاح ریکۆردێکی دیکە تۆمار دەکات

یاسین

بایرن میونشن چاوی لە لیاوە

یاسین