ڕۆژنامەکانی ئینگلتەڕا ئەمڕۆ ئەوەیان ئاشکرا کردوە یانەی ئەلهیلالی سعودی هەوڵەکانی دەست پێکردوە بۆ گواستنەوەی بێرناردۆ سیلڤای پرتوگالی و ئەستێرەی یانەی مانچێستەر سیتی و دەیەوێت لە ماوەیەکی زۆر کورتدا بۆندی ئەو یاریزانە یەکلایی بکاتەوە و پەلکێشی ڕیزەکانی تیپەکەی بکات.
بۆند کردن لەگەڵ سیلڤا لە ئێستا کارێکی ئەوەندە قورس نییە چونکە مان سیتی پشت بە یاریزانی گەنج دەبەستێت و سیلڤاش ئێستە تەمەنی سەرووی 30 ساڵە و بەهۆی بۆندە نوێیەکانی مان سیتییـەوە ئەگەری ڕۆیشتنی سیلڤا لەو یانەیە نزیک بۆتەوە و هیلالیش دەیەوێت ئەو هەلە بقۆزێتەوە تاکو بە زووترین کات بۆندەکە یەکلایی بکاتەوە.
سیلڤا لە 2017 لە مۆناکۆوە ڕووی کردە یانەی مان سیتی و لە ماوەی ئەو چەند ساڵەشدا توانیوەیەتی ئاستێکی بەرز پێشکەش بکات و چەندان نازناوی گرنگ لەگەڵ سیتیزن بباتەوە،کە گرنگترینیان نازناوی چامپیۆنزلیگی ساڵی 2023 بوو.
“سەرکار ڕێبوار”

