لە سەروبەندی ئاڵۆزی گواستنەوەکانی ئەم هاوینەدا هەواڵێکی گواستنەوەی یاریزانێکی تر ئەمڕۆ بووە مانشێتی ڕۆژنامەکان و نوێترین گواستنەوەی ئەمڕۆش یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی بوو بە گواستنەوەی ئەستێرەیەکی خولی لیگ وەنی فەڕەنسی.
بەگوێرەی قسەکانی فابریزۆ ڕۆمانۆی ئیتاڵی پسپۆڕی بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان یانەی مان سیتی (ڕەیان شەرقی) فەڕەنسی بە ڕەچەڵەک جەزائیری یاریزانی یانەی ئۆڵۆپیک لیۆنی فەڕەنسی گواستەوە ڕیزەکانی بە بڕی 35 ملیۆن یۆرۆ
لێرە بەدوا ئەو یاریزانە گەشتەکەی لە پرێمەرلیگ دەست پێدەکات.
ڕەیان شەرقی تەمەنی 21 ساڵە و لەدایک بووی ساڵی 2003ە و ئەو یاریزانە هەر لە ئەکادیمیای یانەی لیۆن پەرەی پێدراوە و لە وەرزی ڕابردووش لەگەڵ لیۆن بەشداری 30 یاری کردوە و 8 گۆڵ و 11 ئەسیستی هەبووە.
“سەرکار ڕێبوار”

