ڕۆژنامەی بێڵدی ئەڵمانی ئەمڕۆ بڵاوی کردەوە،کە “لیرۆی سانێ”یاریزانی یانەی بایرن میونخ هەتا ئێستا لەگەڵ هیچ یانەیەک نەگەشتۆتە ڕێککەوتن لەکاتێکیشدا نایەوێت لە بایرن میونخ بمێنێـتەوە،کە بایرن ئامادەیە تاکو سێ ساڵی تر بۆندەکەی درێژ بکاتەوە،بەڵام ئەو یاریزانە ڕازی نییە و دەیەوێت یانە باڤاریەکە بەجێـبـێـڵـێـت.
سانێ لە کۆتایی ئەم مانگە بۆندەکەی لەگەڵ بایرن تەواو دەبێت و وەکو یاریزانێکی سەربەست دەمێنێتەوە،کە تا ئێستا چەند یانەیەک لەسەر هێڵن بۆ گرێبەست کردن لەگەڵ ئەو ئەستێرە ئەڵمانیە نزیکترینیان یانەی گەلەتەسەڕای و ئارسێناڵە،بەڵام هەتا ئێستاش سانێ قسەی یەکلاییکەرەوەی نەکردوە لەسەر چوونی بۆ یانەیەکیان.
بەپێ ڕۆژنامەی بێڵد بێت سانێ ئارەزوو دەکات بچێتەوە پرێمەرلیگ یاری بکات،کە پێشتر لەگەڵ مان سیتی یاری کردوە،بەڵام تا ئێستا گفتوگۆکان وەکو پێویست جدی نین لەگەڵ ئارسێناڵ و یانەی گەلەتەسەڕایش ئۆفەری گەورەی داوەتە یاریزانەکە بەڵام سانێ وەڵامی تەواوی ئەو یانەیەی نەداوەتەوە.
“سەرکار ڕێبوار”

