لامین یامال دەچێتە ناو کێبڕکێی خەڵاتی تۆپی ئاڵتونی ئەمساڵەوە، ڕووبەڕووی ڕکابەرییەکی توندی ئەستێرەی فەرەنسی عوسمان دێمبلی، هاوڕێی پێشووی یانەی بەرشەلۆنە دەبێتەوە، کە هیچ نهێنیەکی سەرسامی خۆی بە بەهرەی ئەو ئەستێرە گەنجە نەشاردۆتەوە.
دێمبلی بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند: لامین لە گەنجیەوە لە ئەکادیمیای بەرشەلۆنە بووە جێی باسە، کاتێک پەیوەندی بە تیپی یەکەمەوە کرد، هەموومان درکمان بەوە کرد کە یاریزانێکی ناوازەیە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە مەشقەکاندا بە شێوەیەکی سەرسوڕهێنەر دریبڵی دەکرد و هەلی دروست دەکرد و گۆڵی تۆمار دەکرد، کاتێک هاتە ناو یاری پیشەگەرییەوە ڕەهەندێکی جیاوازی وەرگرت.

