zagros news agency

هەواڵی نوێ دەربارەی تیۆ هێرناندێز هەیە لە میلان

دوای ئەوەی لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا ناوی تیۆ هێرناندێز بە یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید دەبەسترایەوە و دەگوترا ئەو یاریزانە وەرزی داهاتوو درێسی ڕۆخێ بلانکۆس دەپۆشێ،بەڵام ئەمە ڕووی نەدا و یاریزانەکە و ئەتلەتیکۆ ڕێککەوتنەکەیان نەکراوە.

 

دوای ئەو هەواڵانە ئێستا ناوی یانەیەکی نوێ دەهێنرێت بۆ ئیمزا کردنی گرێبەست لەگەڵ تیۆ،کە ئەویش یۆڤانتۆسە و گفتوگۆکان دەستیان پێکردوە و ئەگەر خانمە پیرەکە بتوانێت ئەو پڕە پارەیە بدات،کە وەکو مەرجێک دەبێت لە گرێبەستەکە ئەوا تیۆ وەرزی داهاتوو ڕوو دەکاتە یۆڤانتۆس.

 

تیۆ هێرناندێز نایەوێت بە هیچ شێوەیەک یاری بۆ میلان بکاتەوە ئەمەش بەهۆی ئەو کێشانەی لەگەڵ ئیدارەی یانەکە هەیەتی و بە هەر شێوازێک بێت ئەستێرە فەڕەنسیەکە دەیەوێت بچێتە یانەیەکی تر.

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

یوکیرێش دەبێتە کێشەی گەورە بۆ یانەکەی

یاسین

کۆپا ئەمریکا..ئۆرۆگوای بە ئەنجامێکی گەورە شکستی بە بۆلیڤیا هێنا

یاسین

ڕۆڵی نوێی ڤینیسیۆس لە ڕیاڵ مەدرید دیاریکرا

یاسین