zagros news agency

ئەگەری مانەوەی تۆماس مۆلەر لەگەل بایرن کەمە

 

پێدەچێت داهاتووی تۆماس مۆلەری ئەستێرەی ئەڵمانی گۆڕانکارییەکی سەرنجڕاکێش بەرەو خولی ئەمریکی بەخۆیەوە ببینێت، بەتایبەتی بۆ یانەی سینسیناتی کە ئارەزووی جددی بۆ گواستنەوەی ئەفسانەی بایرن میونشن دەربڕیوە.

جێف بێردنگ بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای سینسیناتی بۆ بیڵد پشتڕاستی کردەوە کە تیمەکەی لەگەڵ مۆلەر کەوتۆتە گفتوگۆی چالاک و وتی؛

“ئێمە یانەیەکین کە ڕەگ و ڕیشەی بەهێزی ئەڵمانیمان هەیە و توانای بەدەستهێنانی نازناومان هەیە، تۆماس یاریزانێکە خووی بە بردنەوە گرتووە و پێشتر چەندین نازناوی بەدەستهێناوە، پێمان وایە بە تەواوی لەگەڵ ئێمەدا دەگونجێت”.

ئۆفەرێکی باشمان پێشکەش بە مۆلەر کرد و چەندین گفتوگۆمان لەگەڵ ئەنجامدا، دەزانین بژاردەی زۆری هەیە، هەروەها ڕێز لە خواستی چاوەڕوانی یان هەڵبژاردنی یانەیەکی دیکە دەگرین، ئەوە بەشێکە لە جیهانی تۆپی پێ.

هەواڵی پەیوەندیدار

عوسمان دێمبلی:خەڵاتی باڵۆندۆر گاریگەری لەسەر کەسایەتیم نەکردوە

یاسین

دۆناڵد ترامپ؛شەڕێکی گەورەی UFC لە کۆشکی سپی بەڕێوەدەچێت

sarkar

بایرن دەست بەرداری ئەستێرەکەی نابێت

یاسین