zagros news agency

یانەیەکی گەورەی ئەوروپا چاوی لە گواستنەوەی ئۆپامیکانۆیە

 

رۆژنامەی لیکیپی فەرەنسی بڵاویکردووەتەوە، یانەی پاریس سان جێرمان لەسەر بەهێزکردنی پرۆژەکەیان بۆ چەندین ساڵی داهاتوو بەردەوامن بە راهێنەرایەتی لویس ئینریکی.

لیکیپ دەڵێت، بەرپرسانی یانە فەرەنسیەکە لە ئێستادا چاودێری بارودۆخی دایۆت ئۆپامیکانۆی بەرگریکاری یانەی بایرن میونشن دەکەن کە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانە ئەڵمانییەکە رەتکردووەتەوە.

دوپاتیشیکردووەتەوە، ئامانجی پاریس ئیمزاکردنی گرێبەستە
لەگەڵ بەرگریکارە فەرەنسیەکە و تەنانەت عوسمان دێمبلیان راسپاردوە کە بەرگریکارە هاونیشتمانیەکەی رازیبکات تا پەیوەندی بە یانەکەیانەوە بکات
لیکیپ نوسیویەتی ئۆپامیکانۆ لە کۆتایی ئەم وەرزە گرێبەستەکەی لەگەڵ بایرن میونشن کۆتاییدێت ئەوەش دەرفەتێکی باشە لەبەردەم پاریس سان جێرمان تا بە گرێبەستێکی ئازاد بیگوازێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەڵاح مەرجێکی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ لیڤەرپوول دادەنێت

یاسین

نەیشینزلیگ.. هۆڵەندا و ئەڵمانیا نەیانبردەوە بەڵام گەیشتنە قۆناغی داهاتوو

یاسین

بەشداری کردنی ڕۆناڵدۆ لەیەکەم یاری مۆندیال یەکلایی کرایەوە

یاسین