ڕۆژنامەکانی ئینگلتەڕا ئاشکرایان کرد ڕۆدریگۆی ئەستێرەی بەڕازیلی و یاریزانی یانەی ڕیاڵ مەدرید ئەم ماوەیە خۆی دوور خستۆتەوە لە گفتوگۆکانی لەگەڵ ئارسێناڵ بەهۆی ئەوەی ڕۆدریگۆ دەیەوێت لە شێوازی ئەڵۆنسۆی ڕاهێنەری ڕیاڵ مەردرید تێبگات،کە بزانێ چۆن ڕۆڵی دەبێت لە پلانەکانی ئەو ڕاهێنەرە.
ئەم هەواڵانە لەدوای ئەوە دێن،کە ئارسێناڵ دەمێکی زۆرە دوای ڕۆدریگۆ کەوتووە و ئامادەیە یاریزانەکە بگوازێتەوە پرێمەرلیگ،بەڵام ئێستە بارەکە بۆ گەنەرز قورس بووە بەهۆی هاتنی ئەڵۆنسۆ بۆ مێرێنگی،کە ئەمەش ڕۆدریگۆی دوو دڵ کردوە لە چوونی بۆ ئارسێناڵ.
ڕۆدری تەمەنی 24 ساڵە و لە هاوینی ساڵی 2019ەوە و لەڕۆژێکی وەکو ئەمڕۆدا بەفەرمی بووە یاریزانی ڕیاڵ مەدرید،کە لەو ماوەیەدا ئاستێکی نموونەیی پێشکەش کردوە،بەڵام بەهۆی هەلی کەمەوە بۆ یاری کردن یاریزانەکە ویستی لە ڕۆیشتنی لە ڕیاڵ بۆ دروست بووە.
“سەرکار ڕێبوار”

