کریستیان فاڵک ڕۆژنامەنووسی نزیک لە یانەی بایرن میونخی ئەڵمانی لە نوێترین بڵاوکراوەی ئاماژەی بەوەداوە،کە یانەی بایرن میونخ چاوی لە گواستنەوەی (گابریێل مارتنێلی) ئەستێرەی یانەی ئارسێناڵی ئینگلیزیە و بەو مەبەستەش گفتگۆکانی لەگەڵ یانە لەندەنیەکە دەست پێکردوە.
دوای ڕۆیشتنی لیرۆی سانی لە بایرن یانە باڤاریەکە دەیەوێت بە زووترین کات یاریزانێک بگوازێتەوە ڕیزەکانی و مارتنێلیشی کردۆتە ئامانج،بەڵام کۆسپ و تەگەر زۆرن لەبەردەم یانە باڤاریەکە و ئارسێناڵ لە ئێستادا ناوێت ئەو ئەستێرە بەڕازیلیە لەدەست خۆی بدات.
مارتنێلی لە هاوینی 2019ەوە بە بڕی 7 ملیۆن یۆرۆ لە یانەی(ئیتوانۆ)وە پەیوەندی بە ئارسێناڵەوە کردوە و وەرزی ڕابردووش یاریزانەکە لەگەڵ تۆپچیەکانی لەندەن دەدرەوشایەوە،کە تاکە هۆکاری چوونی بۆ بایرن دەگەڕێتەوە بۆ هەبوونی یاریزانی دیکە لە هەمان ناوچەی یاری کردنی ئەو لە ئارسێناڵ.
“سەرکار ڕێبوار”

