ڕۆژنامەی لاکازێتا دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵی ئاشکرای کردوە یانەی یۆڤانتۆس بۆندێکی خەیاڵی بە بڕی 130 ملیۆن یۆرۆ پێشکەشی یانەی مانچێستەر یونایتد کردوە بۆ گواستنەوەی (جادۆن سانچۆ) ی ئینگلیزی.
سانچۆ دوای کۆتایی هاتنی ماوەی خواستنەکەی لەگەڵ چێڵسی ئێستا گەڕاوەتەوە نێو پێکهاتەی شەیتانە سوورەکان بەڵام پێناچێت لەلایەن ئامۆری ڕاهێنەرە پشتی پێببەسترێت و بخرێتە نێو پلانەکانی وەرزی داهاتووی تیپەکە.
بەگوێرەی لاکازێتا مان یوو بەو بۆندەی یۆڤانتۆس تا ڕادەیەکی زۆر ڕەزامەندی هەیە و لەوانەیە لەچەند ڕۆژی داهاتوودا پەرەسەندنی زیاتر هەبێت لە گفتۆگۆی نێوانیان و لە ماوەکی نزیکدا یاریزان تەمەن 25 ساڵەکەی مان یوو ڕووبکاتە خانمە پیرەکە.
“سەرکار ڕێبوار”

