zagros news agency

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی: دوو سیستەمی ڕادار لەناوبران

 

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق ڕایگەیاند، چاودێری دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی نەناسراویان کردووە کە ئاسمانی بەغدایان پێشێل کردووە، یەکێکیان کەوتووەتە خوارەوە و ئەوی دیکەیان سەربازگەی تاجی بۆردومان کرد.

سێشەممە، 24-6- 2025، سەرۆکی شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی، سەعد مەعن، لە ڕاگەیاندراوێکدا گوتی: “بەرەبەیانی ئەمڕۆ فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی نەناسراو، ڕادارێکی ناو سیستەمی بەرگری ئاسمانی سەربازگەی تاجی بۆردومانکردووە.”

ئاماژەی بەوەش کرد، فڕۆکەیەکی دیکە لە نزیک مۆلیدەی کارەبا کەوتووەتە خوارەوە، دەشڵێت، بەهۆی ڕووداوەکەوە هیچ کەس نەمردووە و بریندار نەبووە.

لەلایەکی دیکەوە سەرچاوەیەکی ئەمنی ئەوەی ئاشکرا کردووە، ڕادارێکی دیکە لە بنکەی ئاسمانی ئیمام عەلی لە پارێزگای زیقار لەلایەن فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانەوە بۆردومان کراوە و بتەواوی لەناو براوە.

گوتیشی: دوای دوو کاتژمێر لە ڕووداوەکە لیژنەیەکی وەزارەتی بەرگری گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە، ئاماژەی بەوەش کرد، لیژنەکە هەڵسەنگاندن بۆ دۆخی ئەمنی و زیانەکانی شوێنەکە دەکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

لە هەولێر یەکەم تەکسی هایبرێد تۆمار کرا

یاسین

سێنتکۆم: لەوەتای دەستپێکردنی گەمارۆی دەریایی، 21 کەشتی بۆ ئێران گه‌ڕێنرانه‌وه‌

سەڵاح

پۆلی نۆی بنەڕەتى ئاگادار ده‌كرێنه‌وه‌

سەڵاح