ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

یاری دۆستانە.. پورتوگال گۆڵبارانی سویدی کرد

لە درێژەی یاری دۆستانەی ئامادەکاریی یۆرۆدا، هەڵبژاردەی پورتوگال ڕووبەڕووی سوید بوەوە.

 

لە ئەنجامدا هەڵبژاردەی پورتوگال توانی یارییەکە بە پێنج گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ شکستی سوید هێنا.

 

هەر لە تایمی یەکەمدا پورتوگال کەرنەڤاڵی گۆڵ دەستیپێکرد و توانی سێ گۆڵ لە خولەکەکانی 24، 33 و 45 دا لەڕێگەی یاریزانان لیاو و ماتیۆس نونێس و برۆنۆ فێرناندێز تۆماریانکرد.

 

لە تایمی دووەم پورتوگال توانی دوو گۆڵی تر لە خولەکەکانی 57، 61 برونا و ڕامۆس تۆمارکردەوە، سویدیش چەندین هەوڵی دا تاکو توانی دوو گۆڵ لە خولەکەکانی 58 و 90 ڤیکتۆر و گوستاف نیلسۆن تۆمارکرد.

 

سەرەنجام پورتوگال بە پێنج گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ یارییەکەی لە سودی خۆی کۆتایی پێ هێنا و زەنگی مەترسی بۆ هەڵبژاردەکانی یۆرۆ لێدا .

هەواڵی پەیوەندیدار

پرێمەرلیگ.. چێڵسی لەنێو خاکی خۆی گۆڵبارانی وێستهامی کرد

sirwan

خولی نایابی کوردستان وەرزێکی پڕ لە ڕکابەری بەڕێکرد

دڵشاد

جامی یۆرۆ.. سویسرا بە ئاسانی ئیتاڵیای کردە دەرەوە

sirwan