ڕۆژنامەنووس سیکی ڕۆدریگێز بڵاوی کردەوە،کە فاتێ بەتەواوی لەگەڵ مۆناکۆ ڕێککەوتووە و یاریزانەکە گرێبەستێکی نوێ لەگەڵ یانەی بارسێلۆناش ئیمزا دەکات،کە ئەمە بەشێک دەبێ لە چوونی ئانسۆ فاتێ بۆ یانەی مۆناکۆی فەڕەنسی.
وردەکاریەکانی گرێبەستەکەی فاتێ بریتین لە چوونی فاتێ بەخواست بۆ یانەی مۆناکۆ و یانەی مۆناکۆش دەتوانێ یاریزانەکە بکڕێتەوە بە بۆندی هەمیشە و بارساش دواتر دەتوانێت فاتێ بکڕێتەوە،بەڵام پێش چوونی بۆ مۆناکۆ یاریزانەکە بۆندەکەی لەگەڵ بارسێلۆنا تاکو ساڵی 2028 نوێ دەکاتەوە.
فاتێ دوای ئەو پێکانە قورسەی تووشی بوو ئیتر ئاستی بەتەواوی دابەزی لەگەڵ ئەوەشدا نەیتوانیوە ببێتە جێگای باوەڕ و ڕەزامەندی هانزی فلیکی ڕاهێنەری بارسا و ئەم شەمەیەش پشکنینی پزیشکی لە مۆناکۆ ئەنجام دەدات و شەمەندەفەرەکەی لەگەڵ یانەکەی لویزی دووەم دەکەوێتە ڕێ.
“سەرکار ڕێبوار”

