zagros news agency

کاسیمێڕۆ دەچێتە خولی سعودی

 

ڕۆژنامەی ڕیکۆردی باوەڕپێکراو دەنگۆی گرنگیدان بە یانەی نەسری سعودی بۆ گواستنەوەی کاسیمیرۆی یاریزانی بەڕازیلی ڕەتدەکاتەوە، سەرەڕای ئەوەی هەندێک لە ڕاپۆرتەکان دانوستانە پێشکەوتووەکانی نێوان هەردوولا پشتڕاست دەکەنەوە.

ڕۆژنامەکە دووپاتی کردەوە کە ئەو دەنگۆیانەی بەدرێژایی دوێنێ باس لە گواستنەوەی کاسیمیرۆ بۆ یانەی نەسر دەکرێت، بێ بنەمان، چونکە ئەو یاریزانە بەڕازیلییە بەشێک نییە لە پلانەکانی یانە سعودیەکە بۆ بەهێزکردنی پێکهاتەی یانەکەی بۆ وەرزی نوێ.

شایەنی باسە لە ئێستادا کاسیمیرۆ دەچێتە کۆتا ساڵی گرێبەستەکەی لەگەڵ مانچستەر یونایتد، بە سەرپەرشتی ڕوبێن ئەمۆریمی ڕاهێنەر، لە کۆتایی وەرزدا دەتوانێت دانوستان لەسەر گواستنەوەی بێبەرامبەر بکات کە لە مانگی یەک دەستپێدەکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

کلۆپ لە بەرگریکردن لە ئارنۆڵد دەڵێت: “بە نائومێدیەوە تەلەفزیۆنەکەم کوژاندەوە!”

یاسین

ماستانتونۆ لە ریال مەدرید نیگەرانە

یاسین

فەرمی.. ریال مەدرید ڕۆیشتنی یاریزانێکی ڕاگەیاند

یاسین