zagros news agency

یانەی کۆمۆی ئیتاڵی چاوی لە دوو ئەستێرەیە تاکو بۆندیان لەگەڵ بکات

 

 

ڕۆژنامەکانی ئیتاڵیا و ئیسپانیا ئەمڕۆ ئاشکرایان کردوە یانەی کۆمۆی ئیتاڵی بە سەرکردایەتی سیسک فابریگاسی ئیسپانی ڕاهێنەری یانەکە دەستیان کردوە بە پڕۆژەیەکی گواستنەوەی یاریزانان و بەو مەبەستەش چاویان خستۆتە سەر دوو ئەستێرە لە ئیسپانیا و ئیتاڵیا.

 

کۆمۆ چاوی لە گواستنەوە ئەنتۆنی یاریزانی ڕیاڵ بێتسە،کە دوای حەپسێکی زۆر وەرزی ڕابردوو بە درێسی بێتس بینرا و ئاستێکی باشی لەگەڵ ئەو یانەیە پێشکەش کرد،کە کۆمۆ دەیەوێت یاریزانەکە ڕازی بکات بۆ گواستنەوەی،بەڵام هەتاکو ئێستا ئەنتۆنی بڕیاری خۆی نەداوە.

 

 

کۆمۆ جگە لە ئەنتۆنی ئێستا لە گفتوگۆدایە لەگەڵ ئەلڤارۆ مۆراتای ئیسپانی یاریزانی یانەی ئەی سی میلان،کە وەرزی ڕابردوو بە خواستن لەگەڵ گالەتەسەڕای یاری کرد ئێستاش دوای تەواو بوونی خواستنەکەی نایەوێت لە میلان بەردەوام بێت فابریگاسیش قسەی لەگەڵ کردوە،کە ئەگەری زۆری هەیە لەگەڵ کۆمۆ مۆراتا ببینرێت لە وەرزی داهاتوودا.

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

بارسێلۆنا بێدەنگە دەربارەی راشڤۆرد

یاسین

یانەی زەوڕا لە شوێنی یانەی دهۆک بەشداری خولی یانە پاڵەوانەکان دەکات

یاسین

لێدوانی هانس فلیک پێش ڕووبەڕووبوونەوەی ڕایۆ ڤالیکانۆ

یاسین