zagros news agency

ئارسێناڵ یاریزانێکی تر دەگوازێتەوە یانەکە

 

سەرچاوەکانی هەواڵ ئەمڕۆ ئاشکرایان کردوە،کە یانەی ئارسێناڵ ڕێککەوتووە لەگەڵ ئەستێرەی دەنیمارکی(کریستیان نۆرگارد)ی یاریزانی یانەی برێنتفۆرد و لە چەند ڕۆژی داهاتوودا گەنەرز بۆندی یاریزانەکە دەکاتە فەرمی و بە میدیاکانی دەناسێنێ.

 

 

دوای ڕۆیشتنی جۆرجینیۆ بۆ فلامینگۆی بەڕازیلی تۆپ هاوێژەکانی پایتەختی بەریتانیا وێڵ بوون بەدوای هێنانی شوێنگرەوەیەکی ئەو یاریزانە و ئێستەش لەگەڵ نۆرگارد ڕێککەوتوون و یاریزانەکە ئاماژەی ئۆکەی داوەتە ئارسێناڵ.

 

نۆرگاد لە دایک بووی 10ی 3ی ساڵی 1994ە و لەوەرزی ڕابردوو لەگەڵ برێنتفۆرد بەشداری 34 یاری کردو و خاوەنی 5 گۆڵ و 4 ئەسیست بوو،ئێستا دەیەوێت وەک شوێنگرەوەی جۆرجینیۆ لەگەڵ ئارسێناڵ بەردەوام بێت.

 

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

ریال مەدرید بەسەر بارسا سەرکەوت و پێشەنگی مسۆگەرکرد

یاسین

سەلمان ئەلفەراج بەر لە یاری لەگەڵ ئوسترالیا توشی پێکان بوو

یاسین

فلیک : دڵخۆشم بەگەڕانەوەی یاریزانەکانم

یاسین