zagros news agency

ئارسێناڵ یاریزانێکی تر دەگوازێتەوە یانەکە

 

سەرچاوەکانی هەواڵ ئەمڕۆ ئاشکرایان کردوە،کە یانەی ئارسێناڵ ڕێککەوتووە لەگەڵ ئەستێرەی دەنیمارکی(کریستیان نۆرگارد)ی یاریزانی یانەی برێنتفۆرد و لە چەند ڕۆژی داهاتوودا گەنەرز بۆندی یاریزانەکە دەکاتە فەرمی و بە میدیاکانی دەناسێنێ.

 

 

دوای ڕۆیشتنی جۆرجینیۆ بۆ فلامینگۆی بەڕازیلی تۆپ هاوێژەکانی پایتەختی بەریتانیا وێڵ بوون بەدوای هێنانی شوێنگرەوەیەکی ئەو یاریزانە و ئێستەش لەگەڵ نۆرگارد ڕێککەوتوون و یاریزانەکە ئاماژەی ئۆکەی داوەتە ئارسێناڵ.

 

نۆرگاد لە دایک بووی 10ی 3ی ساڵی 1994ە و لەوەرزی ڕابردوو لەگەڵ برێنتفۆرد بەشداری 34 یاری کردو و خاوەنی 5 گۆڵ و 4 ئەسیست بوو،ئێستا دەیەوێت وەک شوێنگرەوەی جۆرجینیۆ لەگەڵ ئارسێناڵ بەردەوام بێت.

 

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

تێری هێنری بە لێدوانێک هێرش دەکاتە سەر ئارتێنتای ڕاهێنەری ئاسێناڵ

یاسین

نوێترین زانیاریەکان لەبارەی دۆخی تەندروستی ڕۆبێرتۆ کارلۆس

یاسین

چوار یاریزان لە لیستەکە فلیک دەرچوون

یاسین