zagros news agency

داهاتووی وۆڵکەر لەگەڵ سیتی بەرەو کوێ دەڕوات

بە پشتڕاست کردنەوە لەلایەن ڕۆژنامەکانی ئینگلتەڕا و ئیتاڵیا بەفەرمی (کایڵ وۆڵکەر)ی ئینگلیزی دوای تەواو بوونی ماوەی خواستنی گرێبەستەکەی لەگەڵ ئەی سی میلان دەگەڕێتەوە مانچێستەر سیتی،کە لەکاتێکدا میلان ئامادە نەبوو بڕی شکاندنی گرێبەستی یاریزانەکە بدات بۆ ئیمزا کردنی بۆندی هەمیشەیی.

 

وۆڵکەر لە ماوەی خواستنەیدا لەگەڵ میلان بەشداری 16 یاری کرد تەنها ئەسیستێکی هەبوو
بەپێی سەرچاوەکانیش بێت وۆڵکەر چیتر لە پلانەکانی پێپ گواردیۆلای ڕاهێنەری ستی نییە و یاریزانەکە بەدوای یانەیەکی تردا دەگەڕێت.

 

وۆڵکەر لە ساڵی 2017 لە تۆتنهامەوە پەیوەندی بە مانچێستەر سیتی کردوە و 212 یاری لەگەڵ ئەو یانەیە کردوە و خاوەنی 3 گۆڵە
ئێستاش بۆ گواستنەوەی وۆڵکەر یانەکانی سعودیا لە پێشینەی ئەو یانانەن بۆ ئیمزا کردنی گرێبەست لەگەڵ ئەو یاریزانە تەمەن 35 ساڵە.

 

 

“سەکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

کۆمپانیای شاومی چیپێکی نوێی راگەیاند

یاسین

ئه‌مریكا وه‌ڵامی سه‌در ده‌داته‌وه‌

یاسین

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران به‌وه‌كاله‌ت كۆبووه‌وه‌

یاسین