zagros news agency

گواستنەوەی دی ماریا بۆ بەرشەلۆنە دووجار شکستی هێناوە

 

ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی بڵاویکردەوە، ئەنخێل دی ماریا کە ئێستا گۆڵکاری جامی جیهانی یانەکانە، لە دوو بۆنەدا نزیک بووەتەوە لە پەیوەندیکردن بە یانەی بەرشەلۆنەوە.

یەکەمیان لە کاتی گواستنەوەی زستانەی ٢٠١٧/٢٠١٨ بوو، تەنها چەند مانگێک دوای ڕۆیشتنی نەیمار، بەڵام پاریس سانجێرمان داوای ٨٠ ملیۆن یۆرۆی کرد، کە بەرشەلۆنە بە زۆر بە بەرزی دەزانی.

دووەمیان دوای تەواوبوونی گرێبەستەکەی لەگەڵ پاریس سانجێرمان لە هاوینی 2022 هات، بەڵام یۆڤانتۆس لە بەرشەلۆنە جددیتر بوو و گرێبەستی لەگەڵ کرد.

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕیاڵ مەدرید کاتی زیاتر دەداتە ڕۆدیگەر

یاسین

پێنج سەد کەس دادەمەزێندرێن

یاسین

ڤینیسیۆس وەڵامی جاڤی دەداتەوە

یاسین