گڤاردیۆلی ئەستێرەی یانەی مانچستەر سیتی ستایشی ئەو بەهرەمەندە گەنجانەی کرد کە بەم دواییە پەیوەندییان بە تیپەکەوە کردووە و جەختیشی لەوە کردەوە کە داهاتووی یانەکە بەهۆی بەهرەمەندەی و توانای یاریزانان دەردەکەوێت.
گڤاردیۆل دەڵێت: تەمەنم بەرەو پێش دەچێت! باوەڕ ناکەم تەمەنم ٢٣ ساڵ بێت، بەڵام بینینی ئەم یاریزانە گەنجە نوێیانە لە تیپەکەدا خۆشە، کاتێک سەیریان دەکەم هەست بە تەمەنێکی زۆر دەکەم.
ئاماژەی بەوەشکردووە، “من ئامادەم بۆ یارمەتیدانیان، هەروەک چۆن ئەوانی دیکە یارمەتیان دام کاتێک گەنجتر بووم، دڵخۆشم کە ئەوان لە تیپەکەدا هەن، ئاستێکی باشیان هەیە؛ هەموویان گەنجن، بەڵام داهاتوویەکی گەشیان لە پێشە”.

