کێبڕکێی گواستنەوەی فابیان ڕویزی یاریزانی ئیسپانی گەرمتر بووە، یانەی نەسری سعودی پەیوەندی بە یانەی پاریس سانجێرمانەوە کردووە، ئەمەش بە لەبەرچاوگرتنی ئاستە سەرنجڕاکێشەکانی ئەو یاریزانە لەم وەرزەدا لەگەڵ پاریس سانجێرمان.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی فوت مێرکاتۆ، یانەی نەسر چاودێری دۆخی ئەو یاریزانە تەمەن 28 ساڵە دەکات، کە بووەتە یەکێک لە ناوەراستە دیارەکانی فەرەنسایە و یەکێکە لە بژاردە گرنگەکانی ڕاهێنەر لویس ئێنریکییە لە پاریس سانجێرمان.
شایەنی باسە گرێبەستەکەی فابیان ڕویز لەگەڵ پاریس تا ساڵی ٢٠٢٧ بەردەوام دەبێت، واتە هەر دانوستانێکی ئەگەری پێویستی بە ئۆفەرێکی جددی دەبێت.

