لە ڕاگەیاندراوێکی فەرمیدا یانەی ئەتلەتیکۆ مەدریدی ئیسپانی گواستنەوەی (ئەلێکس باینا)ی ئیسپانی ڕاگەیاند لە یانەی ڤیاڕیاڵەوە،کە ئەمە دەبێتە گرێبەستی سێیەمی ڕۆخێ بلانکۆس لەم مێرکاتۆی هاوینەدا.
باینا تەمەنی 23 ساڵە و یەکێک بووە لە یاریزانە گرینگەکانی یانەی ڤیاڕیاڵ و لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیسپانیاش خاوەن 10 یاری نێودەوڵەتیە و بەداهاتووی هەڵبژاردەکە دادەنرێت،کە ئەتلەتیکۆ مەدرید ئەو یاریزانەی گواستەوە ڕیزەکانی بە بڕی 45 ملیۆن یۆرۆ.
باینا لەگەڵ ڤیاڕیاڵ لەماوەی پێنج ساڵی یاری کردن بۆ تیپی یەکەمی یانەکە لە سەرجەم پاڵەوانەتیەکاندا 108 یاری ئەنجامداوە و خاوەنی 15 گۆڵە بەپێی سایتی ترانس مارکێت بێت ئێستا نرخی یاریزانەکە 55 ملیۆن یۆرۆیە لە بازاڕی گواستنەوەدا.
“سەرکار ڕێبوار”

