zagros news agency

یاری دۆستانە.. ئەرجەنتین بەبێ مێسی سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەستهێنا

لە یاریێکی تری دۆستانەی هەڵبژاردەکاندا، هەڵبژاردەی ئەرجەنتین ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی سلڤادۆر بویەوە.

 

لە ئەنجامدا هەڵبژاردەی تانگۆ توانی یارییەکە بە سێ گۆڵی بێبەرامبەر شکست بە سلڤادۆر بهێنێت.

 

هەر لە تایمی یەکەمدا و لە سەرەتای یاریەکە، هەڵبژاردەی ئەرجەنتین باشتر دەرکەوت و دەستیان بە هێرشبردن کرد، لەو تایمەشدا توانیان دوو گۆڵ لەڕێگەی یاریزانان کریستیان رۆمێرۆ و ئینزۆ فێرناندێز لە خولەکەکانی 16 و 42 تۆماربکەن.

 

لە تایمی دووەمیشدا ئەرجەنتین بەوە نەوەستا و توانی لە خولەکی 52دا لەلایەن یاریزان جیۆڤانی گۆڵی سێیەم و دڵنیایی تۆماربکات و یارییەکە بەو شێوەیە کۆتاییهات.

هەواڵی پەیوەندیدار

ساکا بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی دوای مووچەیەکی پێوانەیی دەکات

یاسین

بارسێلۆنا توانی سەرکەوێت بەسەر یانەی لیڤانتی

یاسین

دیاز هەنگاوێکی دیکە لە بایرن میونشن نزیک دەبێتەوە

یاسین