zagros news agency

دیاز هەنگاوێکی دیکە لە بایرن میونشن نزیک دەبێتەوە

یانەی بایەرن میونشن نزیک بووەتەوە لە یەکلاکردنەوەی گرێبەستی یاریزانی کۆڵۆمبی، لویس دیاز، کە یاریزانی یانەی لیڤەرپوولە، بەرامبەر بە ٧٥ ملیۆن یۆرۆ.

دیاز، کە تەمەنی ٢٨ ساڵە، خواستی خۆی بۆ جێهێشتنی یانەی لیڤەرپوول دەربڕیوە و یانەکەش ڕەزامەندی لەسەر داواکارییەکەی یاریزانە کۆڵۆمبییەکە داوە.

بڕیارە یاریزانە کۆڵۆمبییەکە گرێبەستێک بۆ ماوەی ٤ وەرز لەگەڵ پاڵەوانی خولی ئەڵمانیا واژۆ بکات.

لویس دیاز ئەمڕۆ دووشەممە گەشت دەکات بۆ ئەڵمانیا بەمەبەستی ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکی و پاشان واژۆکردنی گرێبەستی گواستنەوەی بۆ یانە باڤارییەکە.

هەواڵی پەیوەندیدار

مان سیتی یەکەمین گرێبەستی ئەم هاوینەی تەواو کرد

sarkar

بارسێلۆنا هەڵوێستی خۆی لەسەر گرێبەستی سەڵاح یەکلایی دەکاتەوە

یاسین

مباپێ بەڵێنێک بە پێرێز دەدات

یاسین