zagros news agency

ئالێگری:مۆدریچ یاریزانێکی گرنگ و ناوازەیە

 

ماسیمیلیانۆ ئالێگری ڕاهێنەری نوێی یانەی ئەی سی میلان ئەو هەواڵانەی پشتڕاستکردەوە کە یانە ئیتاڵییەکە گرێبەستی لەگەڵ لۆکا مۆدریچی ئەستێرەی کرواتی کردووە.

ئالێگری بە ڕوونی ڕایگەیاندووە، چاوەڕێی لۆکا مۆدریچ دەکەین لە میلانۆ، لە مانگی ئابدا دەگاتە لامان، یاریزانێکی گرنگ و ناوازەیە، پێویستی بە هیچ ناساندنێکی ئەو یاریزانە نییە.

شایەنی باسە دەمێکە ڕاگەیاندراوە لۆکا مۆدریچ دوای جامی جیهانی یانەکان دوای 13 ساڵ یانەی ڕیاڵ مەدرید بەجێدەهـێـڵـێـت، کە ئێستا لە ئەمریکا بەڕێوەدەچێت و ڕیاڵ مەدرید لە قۆناغی پێش کۆتایی ئەو مۆندیالەیە.

هەواڵی پەیوەندیدار

سیلڤا خۆی یەکلایی کردۆتەوە و چاوەڕێی یانە نوێیەکەی دەکات

sarkar

ئەمڕۆ بڕیار لەسەر خاوەنداریەتی یاریگای سان سیرۆ دەدرێت

یاسین

ئارسناڵ ئارتێتا دوور دەخاتەوە

یاسین