zagros news agency

گورزێکی سەخت بۆ هاندەران مێسی ناگەڕێتەوە ئەرجەنتین

 

لەنوێترین هەواڵدا دوای یاری کۆتایی مۆندیال،ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی ئاشکرای کرد لیۆنێل مێسی ئەستێرەی تانگۆ،ناگەڕێتەوە ئەرجەنتین و دوێنێ دوای یارییەکە ڕاستەوخۆ گەڕاوەتەوە مەیامی بۆ پەیوەندی کردن بە شاندی یانەی ئینتەر مەیامی بۆ تەواو کردنی یارییەکانی ئەم وەرزەی خولی ئەمریکی.

هاوکات لەگەڵ لیۆ مێسی ڕۆدریگۆ دی پاوڵیش چۆتەوە مەیامی و هەر یەکە لە ئینزۆ فێرناندێز،لاوتارۆ مارتینێز،جولیان ئەلڤارێز،جیرۆنیمۆ ڕولی،نیکۆلاس پاز،کریستیان ڕۆمیرۆ،ناهوێل مۆلینا لوسیرۆ،خوان مۆسۆ ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە یانەکانیان دەکەنەوە و ناگەڕێنەوە وڵاتەکەیان بۆ مەڕاسیمی پێشوازی شاندی هەڵبژاردەکە لەخاکی خۆیان.

ئـەم هەواڵە هاندەرانی ئەرجەنتین و خەڵکی وڵاتەکەی بێهیوا کردوە لەوەی مێسی جارێکی دیکە بگەڕێتەوە سەرکردایەتی کردنی تیپی تۆپی پێی هەڵبژاردەکە،کە بەپێی ڕای زۆربەی شارەزایان مێسی بڕیاری وازهێنانی یەکجارەکی دەدات لە یارییە نێودەوڵەتیەکان.

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

لوکا مۆدریش بە کردارێک ڕێزێکی گەورە بۆ ڕیاڵ مەدرید دەنوێنێت

یاسین

بایرن میونشن دەیەوێت راشفۆرد بگوازێتەوە

یاسین

ئامۆریم پەیامێکی توند ئاراستەی هاندەرانی مانچستەر یونایتد دەکات

یاسین