ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەوانی ئیسپانی چەند نهێنیەکی دەربارەی نوێ کردنەوەی گرێبەستی دی یۆنگ ئاشکرا کرد باسی بڕیاری بارسێلۆنا دەکات،کە داوای کردوە دی یۆنگ لەگەڵیان بمێنێـتەوە و ئامادەن گرێبەستەکەی نوێ بکەنەوە.
گرێبەستەکەی دی یۆنگ لە هاوینی 2026 تەواو دەبێت،بەڵام بارسا دەیەوێت یاریزانەکە بهـێـڵـێـتەوە ئەمەش لەسەر قسەی فلیکی ڕاهێنەری تیپەکە دوای نیشاندانی ئەو ئاستە بەرزەی وەرزی ڕابردوو لەگەڵ بلوگرانا
پێشکەشی کرد.
ڕۆژنامەی( ئاس)ی ئیسپانیش هۆکاری درەنگ کەوتنی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی باس کردوە،کە گوایە بەهۆی کێشەی بریکارەکانەوە دوا کەوتووە،لەگەڵ ئەوەشدا ئەگەر بارسێلۆنا بۆندی دی یۆنگ نوێ بکاتەوە دەبێ مووچەی یاریزانەکە کەم بکاتەوە ئەویش بەهۆی خۆ پاراستن لە بار گرانی بۆ دارایی تیپەکە.
“سەرکار ڕێبوار”

