zagros news agency

دی یۆنگ هەنگاوێک نزیکە لە نوێ کردنەوەی گرێبەستەکەی

 

ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەوانی ئیسپانی چەند نهێنیەکی دەربارەی نوێ کردنەوەی گرێبەستی دی یۆنگ ئاشکرا کرد باسی بڕیاری بارسێلۆنا دەکات،کە داوای کردوە دی یۆنگ لەگەڵیان بمێنێـتەوە و ئامادەن گرێبەستەکەی نوێ بکەنەوە.

 

گرێبەستەکەی دی یۆنگ لە هاوینی 2026 تەواو دەبێت،بەڵام بارسا دەیەوێت یاریزانەکە بهـێـڵـێـتەوە ئەمەش لەسەر قسەی فلیکی ڕاهێنەری تیپەکە دوای نیشاندانی ئەو ئاستە بەرزەی وەرزی ڕابردوو لەگەڵ بلوگرانا
پێشکەشی کرد.

 

ڕۆژنامەی( ئاس)ی ئیسپانیش هۆکاری درەنگ کەوتنی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی باس کردوە،کە گوایە بەهۆی کێشەی بریکارەکانەوە دوا کەوتووە،لەگەڵ ئەوەشدا ئەگەر بارسێلۆنا بۆندی دی یۆنگ نوێ بکاتەوە دەبێ مووچەی یاریزانەکە کەم بکاتەوە ئەویش بەهۆی خۆ پاراستن لە بار گرانی بۆ دارایی تیپەکە.

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

تۆتنهام بڕیاری نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی ڕۆمێرۆ دەدات

یاسین

ئامۆرا داوای لێبووردنی لە هاندەرانی کۆماری کۆنگۆ کرد

یاسین

مۆلەر پێش یارییە گرنگەکەی بایرن چی گوت؟

یاسین