zagros news agency

فیران تۆرێس جارێکی تر یانەیەکی پرێمەلیگ ڕەتدەکاتەوە

 

فیران تۆرێسی ئیسپانی ئەستێرەی هێڵی هێرشبەری بارسێلۆنا دیسانەوە بۆ دووەم جار یانەیەکی پرێمەرلیگ ڕەتدەکاتەوە ئەمەش بە هۆکاری ئەو دڵخۆشیەی لە بارسێلۆنا هەیەتی و دەیەوێت ببێتە کارەکتەرێکی گرنگی یانە کەتەلۆنیەکە لە وەرزی داهاتوو بەهیچ جۆرێک نیازی ڕۆیشتنی نییە لەو یانەیە.

 

ڕۆژنامەکانی ئێسپانیا ئەوەیان ئاشکرا کردوە،کە یانەی ئەستۆن ڤێلای ئینگلیزی دەمێکی زۆرە سووچ سووچ دەکات بۆ ڕازی کردنی ئەو یاریزانە،کە سەرەتای گواستنەوەی هاوینە بە 35 ملیۆن پاوەند داوای ئەو یاریزانەی کرد بەڵام تۆرێس بۆندەکەی ڕەتکردەوە جارێکی تریش ئەستۆن ڤێلا بە بۆندێکی 50 ملیۆن پاوەندی ویستی خۆی دەربڕی بۆ گواستنەوەی یاریزانەکە بەڵام بۆ جاری دووەم تۆرێس ڕەتیکردەوە.

 

تۆرێس دەیەوێت وەرزی داهاتوو ئاستی خۆی بە بەرزی زیاتر نیشانی یانە کەتەلۆنیەکە بدات ئەمەش لە کاتێکدایە لیڤاندۆڤێسکی هێرشبەری بارسا بەئەگەری زۆرەوە وەرزی داهاتوو کۆتا وەرزی دەبێت بۆیە تۆرێس دەیەوێت ببێتە داهاتوو ئەو یانەیە،کە هێشتا تەمەنی 25 ساڵە و وەرزی ڕابردووش توانی 19 گۆڵ و 7 ئەسیستی هەبێت و بارساش بە تەواوی نیازی فرۆشتنی ئەو یاریزانەی نییە.

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

حەماس دەنگۆی هەواڵی چەکدانانی ڕەتکردەوە

سەڵاح

ئەنچیلۆتی: هەڵسوکەوتی ڤینیسیۆس باشتر بووە

یاسین

مانچستەر سیتی دەست بەرداری ئەستێرەیەکی دەبێت

یاسین