zagros news agency

لویس ئینریکی: مباپێ یاریزانێکی نایابە بەڵام ئەشڕەف ناوازەترینە

 

لویس ئینریکی ڕاهێنەری پاریس سانجێرمان بەر لەیاریەکەیان بەرامبەر یانەی ڕیاڵ مەدرید لە قۆناغی پێش کۆتایی مۆندیالی یانەکان،کە قەرار وایە شەوی چوار شەممە کاتژمێر 10ی شەو بەکاتی هەرێمی کوردستان بەڕێوەبچێت چەن قسەیەکی کرد و وەڵامی بەشێکی پرسیاری ڕۆژنامەنووسانی دایەوە.

 

ئینریکی سەبارەت بە مباپێ وتی”ئێمە باش دەزانین ئەو یاریزانێکی نایابە،بەڵام ئەشڕەف حەکیمی ئەم وەرزە خەیاڵی بووە و ناوازەترینە،کە دەتوانم بڵێم ئەو یەکێک بووە لە باشترین ئەو یاریزانانەی من ڕاهێنەرایەتیم کردوە و خۆشحاڵم ئەو دەبینم لەگەڵ نونۆ مێندێش لەنێو پێکهاتەی تیپەکەم متمانەی تەواویشم بە هەموو یاریزانەکانم هەیە”.

 

ئینریکی سەبارەت بە کاریگەری نەمانی مباپێ لە پاریس سانجێرمان وتی”ئەوەی هەیە ئێستایە وە دەبینن تیپەکەمان لە ئاستێکی بەرزدایە و ڕابردووش شتێکە تەنها ڕوویداوە و ناگەڕێتەوە،من ئێستا پێکهاتەیەکی نموونەییم لە ژێر دەستە و دەمەوێت هەموو شتێک بکەم بۆ سەرکەوتنی ئەو تیپە لە سەرجەم پاڵەوانەتیەکاندا”.

 

لەلێدوانێکی تریدا ئینریکی سەبارەت بە سڕ کردنی لۆکاس هێناندێز و ویلیان پاچۆ باسی لەوە کرد ئەو قسە ناکات دەربارەی بابەتێک لەدەرەوەی دەسەڵاتی ئەو بێت ئینریکی باسی لەوە کرد ئەوەی ئێستا دەیانەوێت بردنەوەیە لە ڕیاڵ مەدرید و گەیشتنیان بۆ یاری کۆتایی مۆندیالەکە سەبارەت بە موسیالاش دڵتەنگی خۆی ڕاگەیاند و هیوای زوو چاک بوونەوەی بۆ ئەو یاریزانە خواست.

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

لیڤاندۆڤسکی بریاری مانەوە دەدات لەگەل بارسا

یاسین

فیدراسیۆنی سعودیە دانوستانەکانی لەگەڵ ڕێنارد دەستپێدەکات

یاسین

چیرۆکی ئەم وێنەیە بزانە

یاسین