zagros news agency

ئانچێلۆتی سزای زیندانی کردنی بەسەر دەسەپێنرێت

 

 

ڕۆژنامەکانی ئیسپانیا ئەمڕۆ ئەوەیان خستە بە چاوی خوێنەران،کە کارلۆ ئانچێلۆتی ئیتاڵی ڕاهێنەری ئێستای هەڵبژاردەی بەڕازیل و پێشووی ڕیاڵ مەدرید لەلایەن دادگایەکی وڵاتی ئیسپانیا سزای زیندانی کردنی بۆ ماوەی ساڵێک بەسەر دەسەپێنرێت بەهۆی خۆ دزینەوە لە باج.

 

بەپێی قسەکانی دادگا بێت ئانچێلۆتی لە ساڵانی 2014 بۆ 2015،کە ئەو کات ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید بووە خۆی دزیوەتە لە باجدان بە حکومەتی ئیسپانیا و بڕی یەک ملیۆن یۆرۆی نەداو بەو هۆیەش سزای زیندانی کردنی بۆ دەرچووە.

 

ئانچێلۆتی دەتوانێت تانە بدات لەم بڕیارە و دادگا تانەکەی قبوڵ بکات و پێداچوونەوە بکات بە بڕیار و دۆسیەکە،کە ئانچیلۆتی یەکەم کەس نییە تووشی ئەو حاڵەتە بێت پێشتر زۆرێک لە یاریزانان و ئەستێرەکانی تۆپی پێ دادگایی کراون بەتۆمەتی خۆ دزینەوە لە باجدان بە حکومەتی ئیسپانیا لەوانە(مێسی و ڕۆناڵدۆ و مۆرینهۆ) چەندانی تر.

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

یۆڤانتۆس جێگرەوەی ڤلاهۆڤیچ لە ئەڵمانیا دەدۆزێتەوە

یاسین

کلۆپ لە بەرگریکردن لە ئارنۆڵد دەڵێت: “بە نائومێدیەوە تەلەفزیۆنەکەم کوژاندەوە!”

یاسین

ڕۆبن ڤان پێرسی نهێنیـەک باس دەکات سەبارەت بە یاری کردنی بۆ بارسێلۆنا

یاسین