بەگوێرەی ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ، یانەی بەرشەلۆنە هێشتا بەنیازە پێشوازی لە 35 هەزار هاندەر بکات بۆ یاریگای کامپ نو سەرەڕای بەردەوامی کارەکانی نۆژەنکردنەوە.
یانەکە لە ئێستاوە بە ئامادەکاریەکانی ناو یاریگاکەو تەواو کردووە و ئێستا چاوەڕێی مۆڵەتی فەرمی ڕێگەپێدانی لایەنە پەیوەندیدارەکانە، ئەمەش هەنگاوێکی سەرەکییە بۆ ڕێگەدان بە هاندەران بۆ چوونە ناو یاریگاکە.
وەک ڕێکارێکی خۆپارێزی، بەرشەلۆنە لە کۆتایی ئەم مانگەدا بۆ تاقیکردنەوەی سەرجەم لایەنە لۆجستی و تەکنیکیەکان و دڵنیابوون لەوەی کە هەموو شتێک بە باشی بەڕێوەدەچێت لە ڕۆژی یارییەکەدا.

