zagros news agency

ئینریکی هەڕەشەی سزادانی لەسەرە

لە ڕووداوێکی دوێنێی یاری کۆتایی مۆندیالی یانەکان،کە چێڵسی توانی بە ئەنجامی 3گۆڵی بێ وەڵام شکست بە پاریس سانجێرمان بێنێ،پێکدادان و ئاڵۆزی نێوان یاریزان و سافی یانەی پاریس سانجێرمان بوو،کە لویس ئینریکی ڕاهێنەری یانە پاریسیەکە بە توند پاڵینا بە جواو پێدرۆی یاریزانی یانەی چێڵسی.

 

ڕۆژنامەکان ئەمڕۆ لەسەر ئەو ئاڵۆزیە چەند شتێکیان بڵاو کردەوە لەوانە ئەگەری سزادانی لویس ئینریکی،کە بە پێی یاساکانی فیفا بێت لەکاتی لێکۆڵینەوەکاندا ئەگەر دەرکەوێت ئینریکی تاوانبارە ئەوا بەلانیکەم بۆ ماوەی 3 یاری ڕاهێنەرەکە ڕادەگیرێت لەگەڵ پێبژاردنی بڕێک پارە.

 

ئینریکی دوای ئەو ڕووداوە بێدەنگی شکاند وتی”مەبەستی ئەو کارەی من دوورخستنەوەی یاریزانەکە بووە لە ستاف و یاریزانانی خۆم تاکو دۆخەکە زیاتر نەشێوێت”
سەرەڕای ئەوەش یانەی چێڵسی سکاڵای خۆیان بەرز کردۆتەوە و داوای پێداچوونەوە دەکەن بەو کردارەی لویس ئینریکی.

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

سه‌رۆكی هه‌رێم: مسته‌فا زه‌لمی سیمای چاکسازی و نوێکردنەوە بوو لە بیری ئیسلامی و یاساییدا

سەڵاح

ماڵی ئەستێرەکان؛ لەژێر هەڕەشەی تەقە و دزیدا

ART

دژوار فایق بۆ زاگرۆس: ده‌نگ به‌ لیستی 275ی پارتی و بارزانی بدەن چونکە نوێنەری ڕاستەقینەی خەڵکی کوردستانە

سەڵاح