zagros news agency

ئیسرائیل کاروانێکی سوپای سووریای لە باشووری ئەو وڵاتە کردە ئامانج

میدیاکانی ئیسرائیل بڵاویان کردەوە، سوپای ئەم وڵاتە ژمارەیەک تانکی سوپای سووریای کردووەتە ئامانج، دوای ئەوەی لە هێڵی دیاریکراو لایان داوە. بەرپرسێکی ئیسرائیلیش دەڵێت، هێرشەکە وەڵامێک بووە بۆ پشتیوانیی سووریا لە هێرشکردنە سەر درووزەکان.
میدیاکانی ئیسرائیل بڵاویان کردەوە، سوپای ئیسرائیل ژمارەیەک تانکی سوپای سووریای لە گوندی “سەمیع” لە نزیک پارێزگای سوێدا کردووەتە ئامانج.
بەگوێرەی زانیارییەکان، ئەو تانکانە ئەو سنوورەیان بەزاندووە کە بۆیان دیاری کرابوو، بۆیە لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە کراونەتە ئامانج.
لەلایەکی دیکەوە، بەرپرسێکی ئیسرائیلی بە ڕادیۆی ئیسرائیلی گوتووە، ئامانجگرتنی تانکەکانی سووریا وەڵامێک بووە بۆ ئەو هێرشانەی دەکرێنە سەر هاووڵاتییانی درووز لە سوێدا.

هەواڵی پەیوەندیدار

به‌پێی به‌دواداچونی زاگرۆس له‌15 رۆژی داهاتوو نه‌وتی كوردستان هه‌نارده‌ده‌كرێت

سەڵاح

Samsung یەکەمین تەلەڤزیۆنی جیهانی بە پانێل نمایش کرد

یاسین

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

سەڵاح