zagros news agency

بارسێلۆنا گرێبەستێکی دیکەی ڕاگەیاند

 

یانەی بارسێلۆنا لەنوێترین کرداریدا لەنێو بازاڕی گواستنەوەی یاریزاناندا لەم هاینە گرێبەستێکی دیکەی ڕاگەیاند ئەویش گواستنەوەی “ڕۆنی باردجی” یاریزانی یانەی کۆبنهاگنی دانیمارکی ڕاگەیاند،کە ئەمە دەبێتە گرێبەستێکی تری بارسا لەم هاوینەدا.

 

باردجی لەدایکبووی15ی مانگی 11ی ساڵی 2005ـە و لە ئەکادیمیای کۆبنهگنەوە پەروەردە کراوە دەمێکی زۆریشە یانەکانی ئەوروپا هەوڵی گواستنەوەی دەدەن بەڵام لەکۆتاییدا بارسا ململانێکەی بردەوە،کە یاریزانەکە ئاستێکی بەرز پێشکەش دەکات و لە ساڵی 2022ەوە لە تیپی یەکەمی کۆبنهاگن یاری دەکات.

 

باردجی لەدایکبووی وڵاتی کوەیتە و خاوەنی ڕەگەزنامەی سویدیە یاریزانی باڵی هێرشبەریە و ئاستێکی خەیاڵی پێشکەش دەکات،کە سەرەڕای ئەوەی بەهۆی پێکانەوە نزیکەی ساڵێک لە یاریگا دەبڕا بەڵام توانی خۆی بسەلمێـنـێـتەوە لەگەڵ کۆبنهاگن لە 82 یاریدا خاوەنی 15 گۆڵ و 1 ئەسیستە.

 

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

نەیمار: دەمەوێت نازناوی مۆندیال بگەڕ‌ێنمەوە بەرازیل

یاسین

داهاتووی وۆڵکەر لەگەڵ سیتی بەرەو کوێ دەڕوات

یاسین

یەماڵ و نیکی نیکۆڵ جیابوونەوە

یاسین