ڕۆژنامەی گاردیانی بەریتانی بڵاویکردەوە، وێستهام یونایتد ئامادەیە لە گواستنەوەی هاوینەی ئێستادا هارڤی ئیلییۆت یاریزانی لاوی لیڤەرپول بگوازێتەوە بۆ یانەکەیان.
ئەوەی شایەنی باسە تاکو ئێستاش هیچ پێشکەوتنێک لە دانوستانەکانی نێوان یاریزانەکە و یانەکەدا نییە، بەڵام هارڤی ئامانجی سەرەکی گراهام پۆتەرە،بەشێوەیەکی بەرچاو هەوڵی بۆ دەدات.
لیڤەرپول تاکو ئێستا نرخێکی دارایی بۆ هارڤی دانەناوە، بەڵام وێستهام گەشبینە و دڵنیایە لەوەی یانەکە دەتوانێت گرێبەستەکەی مسۆگەر بکات،هەموو هەوڵی خۆیان دەدەن .

