zagros news agency

وێستهام هەوڵی گواستنەوەی ئەستێرەی لاوی لیڤەرپوڵ دەدات

 

ڕۆژنامەی گاردیانی بەریتانی بڵاویکردەوە، وێستهام یونایتد ئامادەیە لە گواستنەوەی هاوینەی ئێستادا هارڤی ئیلییۆت یاریزانی لاوی لیڤەرپول بگوازێتەوە بۆ یانەکەیان.

ئەوەی شایەنی باسە تاکو ئێستاش هیچ پێشکەوتنێک لە دانوستانەکانی نێوان یاریزانەکە و یانەکەدا نییە، بەڵام هارڤی ئامانجی سەرەکی گراهام پۆتەرە،بەشێوەیەکی بەرچاو هەوڵی بۆ دەدات.

لیڤەرپول تاکو ئێستا نرخێکی دارایی بۆ هارڤی دانەناوە، بەڵام وێستهام گەشبینە و دڵنیایە لەوەی یانەکە دەتوانێت گرێبەستەکەی مسۆگەر بکات،هەموو هەوڵی خۆیان دەدەن .

هەواڵی پەیوەندیدار

تۆماس تۆخێل باسی نهێنییەکانی ئینگلتەرا و نیگەرانییەکانی مۆندیال دەکات

ahamd.luqman

ڕایس: هەنگاوی داهاتوومان بردنەوەی نازناوی چامپیۆنزلیگە

یاسین

جامی یۆرۆ.. ئیتاڵیا لە دوا خولەک کرواتیای ڕاگرت

یاسین