zagros news agency

دیکۆ : لامین دیاردەیەکی بێهاوتایە

 

دیکۆ دەستەی بەرێوبەرایەتی وەرزشی یانەی بەرشەلۆنە ستایشی لامین یامال دەکات و دووپاتیکردەوە کە ئەو یاریزانە لاوە هەموو سیفەتەکانی هەیە بۆ ئەوەی لە ساڵانی داهاتوودا ببێتە باشترین یاریزانی جیهان، چ لەگەڵ یانە کەتەلۆنییەکە و چ لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیسپانیا.

لە لێدوانێک دیکۆ دەڵێت: لامین دیاردەیەکی بێهاوتایە، باشترین بوون لە جیهاندا پەیوەستە بەوەوە، ڕیال مەدرید لە چەند ساڵی داهاتوودا ڕکابەری لەسەر نازناوەکان لەگەڵ بەرشەلۆنە دەکات، ئەویش لە باشترین شوێندایە بۆ ئەوەی ئەو کارە بکات.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمە بە هەڵبژاردەی ئیسپانیاش دەڵێم، کە لە پاڵەوانێتییەکان دەدرەوشێتەوە، چونکە زۆر بەهێزە، دەستپێکی لامین زۆر لە دەستپێکی نەیمار دەچێت، ژیان یارمەتی داوە پێبگات بۆ ئەو یاریزانەی ئێستا هەیەتی، ئێستا وەک یاریزانێک بەرپرسیارێتی زیاتری لەسەرە.

هەواڵی پەیوەندیدار

کۆبارسی ستایشی مباپی و لامین یەماڵ دەکات

یاسین

فیفا چەند سزایەکی توندی بۆ مۆندیال زیاد کرد

sarkar

محەمەد سەڵاح بەهێزترین تیپی ئەوروپا هەڵدەبژێرێت

یاسین