لە بۆنەیەکی تایبەتدا لە مەدریدی پایتەختی ئیسپانیا یانەی ڕیاڵ مەدرید “ئەلڤارۆ کارێراسی”ی ئیسپانی وەکو یاریزانی نوێی یانەکەی بە میدیاکان ناساند و یاریزانەکە تاکو ساڵی 2031 بە بۆندێکی ڕەسمی بۆتە یاریزانی قەڵای سپی.
کارێراس دەبێتە یەکێکی تر لەو بەرگریکارە دیارانەی ڕساڵ مەدرید ئەمساڵ بۆندی لەگەڵ کردوە لەدوای (دین هاوسن و ئاڕنۆڵد) و کارێراسی تەمەن 22 ساڵ لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید درێسی ژمارە 18 دەپۆشێ و لەکاتی ناساندنیدا پێرێزی سەرۆکی ڕیاڵ مەدرید وەسفی یاریزانەکەی کرد و وتی لە کۆتاییدا گەیشتیە ئاواتەکەی خۆت.
لە لێدوانێکیدا دوای ناساندنی کارێراس بۆ جیهان دوا و وتی” من دەمێکە ئاواتم ئەوە بوو درێسی ڕیاڵ مەدرید بپۆشم لەکۆتاییدا گەیشتم،من لێرە ڕۆیشتم وەکو منداڵێک بەڵام وەکو پیاوێک گەڕامەوە ئێرە باشترین یانەی جیهانە.
“سەرکار ڕێبوار”

