یەکێتی یاریزانانی یانەی بەرشەلۆنە ڕایگەیاند، پێدری ئەستێرەی ئیسپانی خەڵاتی “پرێمی بارسا یۆگادۆرێس”ی ساڵی 2025ی بەدەستهێنا، کە دەبەخشرێتە باشترین یاریزانی تیپی یەکەمی ئەم وەرزە، ئەمەش بە پشتبەستن بە دەنگی ئەندامانی یەکێتیەکە.
ئەم خەڵاتە نەک تەنها ئەدای تەکنیکی بەڵکو وەرزشی و پابەندبوون لەناو یاریگا و دەرەوەی یاریگاشدا دەگرێتەوە. یەکێکە لە خەڵاتە ڕەمزییەکانی ناو یانە کەتەلۆنییەکە.
خەلاتەکەی پێدری پێگەی ئەو یاریزانە گرنگە لە پرۆژەی بەرشەلۆنەدا پشتڕاست دەکاتەوە. سەرەڕای ئەوەی تووشی پێکانێکی زۆر بووە، بەڵام کاریگەرییەکانی هەر جارێک دەگەڕێتەوە بۆ یاریگا کە چی ئاستێکی پێشکەش کردوە.

