zagros news agency

تیر شتێگن کێشەکانی زیاتر دەبێت و یانەیەکیش هەوڵی گواستنەوەی دەدات

 

دوای هاتنی خوان گارسیای گۆڵپارێز بۆ یانەی بارسێلۆنا کێشەکانی یانەکە و مارک ئەندرێی تیر شتێگن زیاتر بوون و ئێستا یانەکە لە نوێترین هەوڵوێستیان بەرامبەر گۆڵپارێزەکە پێیان وتووە گۆڵپارێزی یەکەم و دووەمیش نیت لەوەرزی داهاتوو.

 

سەرەڕای ئەوانەش هێشتا شتێگن ڕەتیدەکاتەوە بارسا بەجێـبـێـڵێـت و ئاماژەی داوە پابەندە بە گرێبەستەکەی،کە لە هاوینی 2027 کۆتایی دێت هەر شتێکیش بێت لەو ماوەیە ئامادەیە ڕووبەڕووی بوەستێـتـەوە ئامادەشە شەڕی گۆڵپارێزی یەکەم بکات لەگەڵ چێزنی و گارسیا.

یانەی گەلەتەسەڕای بە قۆزینەوەی ئەو بابەتە هەوڵێکی جدی دەدات بۆ ئیمزا کردنی بۆند لەگەڵ شتێگن،کە ئێستا قسەی لەگەڵ بریکارەکانی یاریزانەکە کردوە تەنها ڕەزامەندی گۆڵپارێزە ئەڵمانیەکە ماوە،کە گەلەتەسەڕای ئامادەیە مووچەیەکی زیاتر بداتە شتێگن تەنها بەو مەرجەی گۆڵپارێزەکە بەبێ بەرامبەر ڕوو بکاتە تیپەکەی ئیستەمبوڵ.

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

خولی ئەڵمانیا.. کەین سەرکردایەتی بایرنی کردو سەرکەوتنێکی گەورەیان بەدەستهێنا

یاسین

یانەیەکی ئینگلیزی ئەستێرەکەی میلانی دەوێت

یاسین

خولی ئیتاڵیا.. یۆڤانتۆس بە گۆڵێکی هەڵەی لازیۆ بردیەوە

یاسین