zagros news agency

لە نۆیەمین ساڵیادی کودەتاکەی ١٥ی تەممووزدا، هەڵمەتێکی بەرفراوان لە تورکیا بەڕێوە چوو

فەرمانی دەستگیرکردن بۆ ٣٧١ کەس دەرچوو و لە ٦٠ شاری تورکیا و باکووری کوردستان هەڵمەتێکی بەرفراوان دژی ئەندامانی “بزووتنەوەی گولەن” دەستی پێ کرد.
ئەمڕۆ، لە نۆیەمین ساڵیادی هەوڵی کودەتا سەربازییەکەی ١٥ی تەممووزی ٢٠١٦، ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوان دژی ئەندامانی بزووتنەوەی گولەن لە سەرتاسەری تورکیا و باکووری کوردستان بەڕێوە چوو.
بەرەبەیانیی ئەمڕۆ، بە فەرمانی سەرۆکایەتیی داواکاری گشتیی ئیزمیر، بە ئامانجی دەستگیرکردنی ٣٧١ کەس، لە ٦٠ شاری جیاواز ئۆپەراسیۆن دەستی پێ کرد و تا ئێستا دەیان کەس دەستبەسەر کراون. ئۆپەراسیۆنی ئەمڕۆ زیاتر لایەنی دارایی لەخۆ دەگرێت و دەست بەسەر چەندین کۆمپانیا و زنجیرە مارکێتەکانی وەک “HAKMAR” و “TATBAK”دا گیراوە کە زیاتر لە ٨٠٠ لقیان هەیە و قەییوم لە شوێنیان دانراوە.
بە گوێرەی داتا فەرمییەکان، لە ماوەی نۆ ساڵی ڕابردوودا، ٣٩٠ هەزار و ٣٥٤ کەس دەستبەسەر کراون و لەو ژمارەیە ١١٣ هەزار و ٨٣٧ کەسیان زیندانی کراون. هەروەها ٣١ هەزار و ٨٤٧ کەس کە فەرمانی دەستگیرکردنیان هەیە، بۆ دەرەوەی تورکیا هەڵاتوون.
لە شەوی هەوڵی کودەتاکەدا، ٢٨٧ کەس کوژران و نزیکەی ٢٨٠٠ کەسی دیکەش بریندار ببوون.

هەواڵی پەیوەندیدار

کاتی گەڕانەوەی یانەی هەولێر بۆ یاریگای خۆی دیاریکرا

یاسین

د. سه‌ردار كاكه‌ئه‌مین عه‌زیز ئاغا: ئاوه‌دانیی پارتی بیروبۆچوونی خه‌ڵكی زۆر گۆڕیوه‌ و بۆیان ده‌ركه‌وتووه‌ ئه‌وه‌ی خزمه‌ت ده‌كات پارتییه‌

سەڵاح

ڕوونکردنەوەیەک لە وەزارەتی کارەباوە

گوران