zagros news agency

مان سیتی جێگرەوەی ئیدرسۆن دیاری دەکات

 

ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی بڵاویکردەوە، یانەی مانچستەر سیتی دەستیکردوە بە چاودێریکردنی مارک ئاندرێ تێر شتیگنی گۆڵپارێزی ئەڵمانی گۆڵپارێزی لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە، پێشبینی دەکرێت لە ماوەی گواستنەوەی ئێستای یاریزانانی یانەی بەرشەلۆنە گرێبەست لەگەڵ یانەکەی کۆتای پێبهێندرێت.

ڕۆژنامەکە بڵاویکردەوە، یانە ئینگلیزییەکە کە بیر لە ئایندەی گۆڵپارێزە بەڕازیلیەکەی ئیدرسۆن دەکاتەوە، لەنێو ئەو هەواڵانەی باس لە ڕۆیشتنی دەکەن، تێر شتیگن بە بژاردەیەکی گونجاو دەزانێت بەهۆی ئەزموونە نێودەوڵەتییە بەرفراوانەکەی و دەتوانێت ببێتە بژاردەیەکی باش بۆ سیتیزن.

بەپێی ڕاپۆرتەکە، پەیوەندی نێوان تێر شتیگن و بەرشەلۆنە بە قۆناغێکی باشدا تێدەپەڕێت نابێت، ئەمەش دەرگا بەڕووی گواستنەوەی ئەو یاریزانە دەکاتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

پێرێز؛من وازناهێنم لە پۆستی سەرۆکایەتی ڕیاڵ مەدرید

sarkar

قەیرانی دارایی ئەستێرەیەکی بەرشەلۆنە بەرەو ئینگلتەرا دەنێرێت

ahamd.luqman

مەترسیەکی گەورە دەکەوێتە سەر یاری کۆتایی مۆندیال

sarkar