لە نوێترین بڵاو کراوەی ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی باسی لە نێوانی ڕیاڵ مەدرید و ئەنتۆنی ڕۆدیگێری ئەڵمانی کردوە،کە مەبەستی ڕیاڵ مەدرید ڕوونە بۆ فرۆشتنی ئەو بەرگریکارە لەم هاوینەی گواستنەوەی یاریزاناندا.
ڕۆدیگێر ئێستا تەمەنی 33 ساڵە و یاریزانەکە پەیتا پەیتا ئاستی ڕووی لە دابەزین کردوە و پێکانە یەک لە دوای یەکەکانی،کە تەنها وەرزی ڕابردوو ڕۆدیگێر بەهۆی دوو جار پێکانەوە لە 10 یاری یانەکەی بێبەش بوو ئەمەش تەواو یانەی ڕیاڵ مەردریدی نیگەران کردوە و هۆکاری گرینگن بۆ فرۆشتنی ئەو یاریزانە.
بەپێی ڕۆژنامەی ئاس بێت ئێستا یانە سعودیەکان لەسەر هێڵن بۆ ئیمزا کردنی گرێبەست لەگەڵ ڕۆدیگێر و یاریزانەکەش باش تێگەیشتووە لەوەی ڕیاڵ مەدرید چیتر ناتوانێت لە پێکهاتەی سەرەکی جێی بکاتەوە بۆیە ئەویش بە جدی کەوتۆتە گفتوگۆ بۆ دۆزینەوەی یانەیەک لە وەرزی داهاتوودا.
“سەرکار ڕێبوار”

