لە نوێترین پەرەسەندنی گفتوگۆی نێوان یانەی بارسێلۆنا و مانچێستەر یونایتد سەبارەت بە گواستنەوەی مارکۆس ڕاشفۆرد،مان یوو ڕەزامەندی خۆی دەربڕیوە بە چوونی ڕاشفۆرد بۆ بارسا لەم هاوینەدا.
بەپێی قسەی فابریزۆ ڕۆمانۆ بێت ئێستا هەوموو بابەت و کارەکان بە شێوەی زارەکی تەواو کراون ئەوەی دەمێنـێـتەوە گرێبەستەکەیە لەسەر کاغەز،کە بە ئەگەری زۆرەوە ئەم هەفتەیە یاریزانەکە بەفەرمی دەبێتە یاریزانی بارسێلۆنا بە شێوەی خواستن بۆ ماوەی وەرزێک.
ڕاشفۆرد دەمێکی زۆر تووشی کێشە و ئاڵۆزی بووە لەگەڵ ئیدارەی مان یونایتد یانەکەش دەمێکە بەدوای گرێبەستێکی گونجاو دەگەڕێت و ئێستاش بارسێلۆنا باشترین و گونجاوترین گرێبەستی پێشکەش کردوە بە ڕای یانە ئینگلیزیەکە.
“سەرکار ڕێبوار”

