لە هەواڵێکی نوێی گواستنەوەکانی ئەم هاوینەدا ناوی پیێر ئۆبامیانگی گابۆنی هاتووە سەبارەت بە گەڕانەوە بۆیانەیەکی ئەوروپی ئەمەش دوای ئەوەی یاریزانەکە ئامادە بووە زۆر قوربانی بدات لە پێناو هاتنەوە بۆ ئەوروپا،کە تەنانەت گرێبەستەکەشی لەگەڵ قادیسیەی سعودی ئەڵوەشاندەوە.
ڕۆژنامەی لیکویپی فەڕەنسی ڕایگەیاندوە ئۆبامیانگ لەگەڵ مارسێلیای فەڕەنسی ڕێککەوتووە و یاریزانەکە بەفەرمی لەم هەفتەیەدا دەبێتە یاریزانی یانەی مارسێلیا بۆ ماوەی دوو وەرز و بۆندەکەی تاکو هاوینی ساڵی 2027 دەبێت.
ئۆبامیانگ ئێستا تەمەنی 36 ساڵە و ماوەیەکی دوور و درێژە بەردەوامە لە کاروانی پیشەگەری و دەرکەوتووی ئەکادیمیای یانەی ئەی سی میلانە و ئێستا دەیەوێت لەگەڵ مارسێلیا خۆی بگەیەنێتەوە لووتکەی ئاستی سەرەڕای هەڵکشانی تەمەنی.
“سەرکار ڕێبوار”

