zagros news agency

سیبایۆس ڕیال مەدرید جێدەهێڵێت بۆ ئەوەی خەونەکەی بەدی بهێنێت

 

وا دیارە دانی سیبالۆس ئامادەیە کۆتایی بە ژیانی وەرزشی خۆی لەگەڵ ڕیال مەدرید بهێنێت بۆ ئەوەی خەونە گەورەکەی بەدیبهێنێت کەهەیەتی.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی “ئاس”، سیبایۆس پێی وایە چانسی دەرکەوتنی لە مۆندیالدا هەیە، بەڵام تەنها ئەگەر بەردەوام بێت لە یاریکردن و ڕۆڵی سەرکردایەتی لە یاریگادا بگرێتە ئەستۆ. ئەمە شتێکە کە لە ئێستادا لە پێکهاتەی ڕیال مەدریددا کەمی هەیە، لە نێوان قەیرانی یاریزانە ناودارەکان لە هێڵی ناوەڕاستدا.

لەلایەکی دیکەوە یانەکەی پێشووی یانەی ڕیال بێتیس پەیوەندییەکانی سەبارەت بە ئەگەری گەڕاندنەوەی ئەو یاریزانە کردۆتەوە. گرێبەستێکی خواستن لەگەڵ یانەی ڕیال مەدرید کە بەشێک لە مووچەکەی دەگرێتەوە، ڕەت نەکراوەتەوە. بەڵام ئەم بژاردەیە بۆ هیچ کام لەم دوو لایەنە فەرمی نییە، بەتایبەتی بۆ یانەی شاهانە کە پێیان باشە بۆ هەمیشە بیفرۆشن.

هەواڵی پەیوەندیدار

بارسێلۆنا دوو مەرجی بۆ گەڕاندنەوەی پابلۆ تۆرێ هەیە

یاسین

پەیامی لێژنەی ئۆلۆمپیی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی وەرزش

سەڵاح

چابی ئەڵۆنسۆ هێرشێکی توند دەکاتە سەر لالیگا

یاسین