zagros news agency

پارمای ئیتاڵی داوای یاریزانێکی ئارسناڵ دەکات

 

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان دووپاتی کردەوە کە یانەی پارمای ئیتاڵی ئارەزووی ڕاستەقینە بۆ گواستنەوەی فابیۆ ڤیێرای یاریزانی یانەی ئارسناڵ لە گواستنەوەی هاوینە بۆ یانەکەی نیشان دەدات.

یاریزانەکە لە بەرامبەردا رازیە بۆ بیرۆکەی پەیوەندیکردن بە تیپەکەوە، بەتایبەتی بە لەبەرچاوگرتنی ئارەزووی رۆشتنی لەگەڵ کارلۆس کوێستا کە چەند هەفتەیەک لەمەوبەر پۆستی ڕاهێنەری پارمای وەرگرت.

ئارسناڵ بەهای فرۆشتنی هەمیشەیی ڤیێرا بە 20 ملیۆن یۆرۆ دادەنێت، بەڵام بوار بۆ دانوستان و سازان لە نێوان هەردوولادا هەیە و ئەگەری رێکەوتنەوە هەیە لە گەل یەکتری.

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕینارد یاریزانێکی نوێی بۆ هەڵبژاردەی سعودیە زیادکرد

یاسین

لەکۆتاییدا کارێراس قسەی خۆی کرد دەربارەی کێشەکەی لە ڕیاڵ مەدرید

sarkar

بارسێلۆنا یاری لووتکەی لە ئەتڵەتیکۆ مەدرید بردەوە

sarkar