zagros news agency

تۆتنهام لەگەڵ ئەستێرەیەکی مان سیتی گەیشتە ڕێککەوتن

ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی لە ڕاپۆرتێکی نوێیدا دەربارەی مێرکاتۆی هاوینە ئاماژەی بە گواستنەوەی ساڤینیۆ کردوە لەمان سیتیەوە بۆ یانەی تۆتنهام لەسەر بڕیاری ڕۆبێرتۆ دی زێربی ڕاهێنەر،کە ئێستا هەردوو یانە لەگفتوگۆدان و بە ئەگەرێکی زۆرەوە لەچەند ڕۆژی داهاتوودا بۆندەکە ڕادەگەیەندرێت.

بەگوێرەی زانیاریەکان بێت نرخی ئێستای ساڤینیۆ 70 ملیۆن یۆرۆیە،بەڵام گفتوگۆی هەردوولا لەوانەیە نرخی یاریزانەکە بگەیەنێتە 60 ملیۆن یۆرۆ و تۆتنهامیش خواستی تەواوی هەیە لەسەر گواستنەوەی ئەو ئەستێرە بەڕازیلیە تەمەن 22 ساڵە،کە وەرزی ڕابردووش هەوڵی تەواویاندا بۆ گواستنەوەی،بەڵام دواکەوت بۆ ئێستا.

بەگوێرەی سەرچاوەکان بێت تۆتنهام لەگەڵ یاریزانەکە بۆ مەرجە کەسیەکان ڕێککەوتووە و مانچێستەر سیتیش لاری نییە لەڕۆیشتنی یاریزانەکە تەنها ئەوەی ماوەتەوە نرخی گواستنەوەکەیەتی دەنا هیچ شتێکی دیکە لەم بابەتە نەماوە.

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

هەموو شتێک لەبارەی گرێبەستەکەی مان یونایتد و پاریس بزانە

یاسین

جامی یۆرۆ.. ئینگلتەرا لەدوا خولەکەکان هۆڵەندای ناردە ماڵەوه و گەیشتە یاری کۆتایی

یاسین

ئەمڕۆ پێرێز گرێبەستێکی نوێ ڕادەگەیەنێت

sarkar